له ڕێکەوتی٢٠-٢٢ ی ئابی،٢٠٢٣
ڕێکخراوی تواناسازی ئافرهت بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کەیری نێودەوڵەتی لە عێراق و بەپاڵپشتی وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاریکاری ئابووری و گەشەپێدان، ڕاهێنانێکی سێ ڕۆژەیان لەسەر چاودێریکردن و داکۆکیکردن لە ئەجێندای ئافرهت، ئاشتی و ئاسایش بۆ پێنج ڕێکخراوی ناوخۆیی کە کار لەسەر داکۆکیکردن دەکەن لە سەر مافی ئافرهت لە سەڵاح الدین ئهنجامدرا.